به‌گوێره‌ی راپۆرتی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داعش له ماوه‌ی (مانگی نۆڤمبری 2025دا، هێرشه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریەی دیموكرات (هه‌سه‌ده) زیاتركردوه، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی چالاكیی شانه‌كانی و توانایان بۆ دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی و قۆستنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕوانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، "شانه‌كانی داعش له ناوچه‌یه‌كی فراوانی گونده‌كاندا جموجۆڵ ده‌كه‌ن، به سود وه‌رگرتن له سروشتی سه‌ختی جوگرافی و لاوازی ئاسایش بۆ ئه‌نجامدانی بۆردومان و بۆسه و تیرۆركردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن و سه‌پاندنی باج بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوه‌كه".