سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتەرز: ترەمپ تا هەینیی ڕابردوو مۆڵەتی بە مادۆرۆ دابوو ڤەنزوەلا جێبهێڵێت.

ڕۆیتەرز: ترەمپ تا هەینیی ڕابردوو مۆڵەتی بە مادۆرۆ دابوو ڤەنزوەلا جێبهێڵێت.
خەبات میدیا

ڕۆیتەرز: ترەمپ تا هەینیی ڕابردوو مۆڵەتی بە مادۆرۆ دابوو ڤەنزوەلا جێبهێڵێت.

 

ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوەلا، مۆڵەتی پێ دابوو تا هەینی ٨ی ئازەر لەگەڵ خێزانەکەی ڤەنزوەلا جێبهێڵێت، بەڵام دوای ئەوەی مادۆرۆ پابەندی ئەو مۆڵەتە نەبوو، ڕۆژی شەممە فەرمانی داخستنی ئاسمانی ئەو وڵاتەی دەرکرد.بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوای چەندین مانگ لە زیادبوونی فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر ڤەنزوەلا، ئەم پەیوەندییە لە ٢١ی نۆڤەمبەر ئەنجام دراوە.مادۆرۆ و حکوومەتەکەی هەمیشە هەموو ئەو تۆمەتە تاوانکارییانەیان ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە پاڵیان و دەڵێن ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدوای گۆڕینی دەسەڵاتەوەیە بۆ ئەوەی دەست بەسەر سەرچاوە سروشتییە زەبەلاحەکانی ڤەنزوەلادا بگرێت، لەوانەش نەوت.

3 مانگ و 8 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆیتەرز: ترەمپ تا هەینیی ڕابردوو مۆڵەتی بە مادۆرۆ دابوو ڤەنزوەلا جێبهێڵێت.

ڕۆیتەرز: ترەمپ تا هەینیی ڕابردوو مۆڵەتی بە مادۆرۆ دابوو ڤەنزوەلا جێبهێڵێت.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن