ڕۆژی سێشەممە 2ی نۆڤمبری 2025، پاپای ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەیەم پیداگریی لەوە کردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە "تێڕوانینی نوێ" هەیە بۆ تێپەڕاندنی "عەقڵیەتی تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی" و تێپەڕاندنی دابەشبوونە سیاسی و ئاینییەکان، هاوکات داوای بوێری و خۆڕاگری لە کریستیانەکانی ڕۆژهەڵات کرد.پاپای ڤاتیکان لەو وتارەی لە کۆتایی ڕێوڕەسمی قەداسەدا لە کەناراوەکانی بەیرووت پێشکەشی کرد، کە دەیان هەزار پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی بەشدار بوون، وتی: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە تێڕوانینی نوێیە بۆ ڕەتکردنەوەی عەقڵیەتی توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، ڕاشیگەیاند، زاڵبوون بەسەر دابەشبوونە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکاندا، پێویستی بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بە ناوی ئاشتی و ئاشتەوایی".