بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ئەگەر نیازێکی باش هەبێت و تێگەیشتن لە بنەماکانی ئێمە هەبێت، ئەوا ئەگەری هەیە لەگەڵ سووریە ڕێک بکەوین.دەشڵێت: چاومان لەوەیە حکوومەتی سووریە ناوچەیەکی لە چەکداماڵراو لە دیمەشقەوە تاوەکوو چیای جۆلان دابمەزرێنێت.پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای وڵاتەکەی بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ نیگەرانە لەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە ناو سووریە مەترسی تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکە و لەباربردنی هیواکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و سوریەی لێ بکەوێتەوە.