چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بابل؛ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروانی دژی خراپیی کوالێتیی خۆراک

بابل؛ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروانی دژی خراپیی کوالێتیی خۆراک
خەبات میدیا

بابل؛ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروانی دژی خراپیی کوالێتیی خۆراک"


"نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، یازدەی ئازەر، حەوشەی زانکۆی پیشەسازیی نەوشیروانی لە شاری بابل، بووە مەیدانی گردبوونەوەی خوێندکاران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کوالێتی نزم و خراپیی خواردنی سێلف یان خواردنگەی زانکۆکە، گردبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە."خوێندکارە ناڕازییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و پیداگریان کردووەتەوە تا ئەو کاتەی بەرپرسانی زانکۆ بە دەم داواکارییەکانیانەوە نەێن و دۆخەکە چاک نەکەن، لەم ناڕەزایەتییە بەردەوام دەبن. بە وتەی ئەوان، گوێنەدانی بەرپرسان بە داواکارییە پێشووەکانیان و بەردەوامیی خراپیی ژەمە خۆراکییەکان، هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی ئەم تووڕەییە بووە."ئەم گردبوونەوەیەی بابل لە کاتێکدایە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا، زنجیرەیەک ناڕەزایەتی هاوشێوە لە زانکۆ جیاوازەکانی ئێران سەریهەڵداوە. چاودێران پێیان وایە کە پرسی کوالێتی خواردن و گرانیی نرخەکان، تەنها کێشەیەکی هونەری نییە، بەڵکو بووەتە بەشێک لە داواکارییە سەرەکییە سنفییەکانی خوێندکاران کە ڕەنگدانەوەی دۆخی ئابووری و پشتگوێخستنی کەرتی خوێندنە لەلایەن حکوومەتەوە."

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بابل؛ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروانی دژی خراپیی کوالێتیی خۆراک

بابل؛ مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی نەوشیروانی دژی خراپیی کوالێتیی خۆراک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن