ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی دیسمبری 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.بەگوێرەی زانیارییەکان، باڵەخانە نوێیەکە بە فەرمی لەلایەن مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان دەکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بەردی بناغەی لە 6ـی جوڵای 2018 دانراوە، تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەری (206 هەزار مەتر دووجا) دروستکراوە.