نيويۆرک پۆست: بەمزووانە مادۆرۆ بۆ قەتەڕ دوور دەخرێتەوە
لەکاتێکدا، دەوترێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا تاوەکو هەینی ڕابردوو مۆڵەتی بە نيکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا داوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی نيويۆرک پۆستی ئەمريکييان ڕاگەياندووە، قەتەڕ نێوەندگيری دۆخی ڤەنزوێلای کردووە و بەمزووانە نيکۆلاس مادۆری دەگوازرێتەوە بۆ دەوحە، گفتووگۆکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکيدا بە پشت بەستن بە زانيارييەکانی بەرپرسانی ئەمريکا ڕايگەياندووە، مارکۆ ڕوبيۆ وەزيری دەرەوەى ئەمریکا، ڕێگە بە مادۆرۆی تەمەن 63 ساڵ دەدات دوايین ڕۆژەکانی ژيانی لە يەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەسەرببات کە قەتەڕە.ڕۆژنامەی نيويۆرک پۆست باسی لەوەشکردووە "قەتەڕ، سعوديە و ئيمارات حەزيان لەو جۆرە بابەتانەيە، لەڕێگەيەوە دەکەونە قسە و دەمەتەقێ لەگەڵ ئەمريکا، هەرسێکيان لە ناوچەکەدا کیبڕکێ لەگەڵ يەکتر دەکەن بۆ بەدەستهینانی سۆزی ئەمريکا".