خەباتمێدیا: ئێران سێیەمین ووڵاتی سەرەکی گیرۆدەبووی ڤایروسی کۆڕۆنا کۆڤید ۱۹یە. ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەلایەن ڕژیمەوە بڵاوناکرێتەوە. ژمارهی ق
خەباتمێدیا: ئێران سێیەمین ووڵاتی سەرەکی گیرۆدەبووی ڤایروسی کۆڕۆنا کۆڤید ۱۹یە. ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەلایەن ڕژیمەوە بڵاوناکرێتەوە. ژمارهی قوربانیان و توشبوانی کۆڕۆنا زۆر لهوه زیاتره که ڕژیم له میدیا چهواشهکاریهکانیهوه بڵاوی دهکاتهوه.
بێگومان شارە کوردستانیەکانیش بەهەمان شێوە گیرۆدەی ئەو ڤایروسه بوون، سایتە هەواڵدەریەکان بڵاویانکردۆتەوە کە لانیکەم ٨۱ هاووڵاتی کورد لەم ماوەدا بە هۆی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لهدهست داوە، کە ۲۱کەسیان ژن و ٦۰کەسیان پیاو بوون. تهنها لهشاری سهقز و کرماشان ٤٣ کهس گیانیان لهدهست داوه.
کەمتەرخەمی و گرنگی نەدان بە ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە شتێکی نوێ نیە و لەم بارودۆخە قەیراناویەی ئێستا دا، بێ دەسەڵاتی و بێ بەرنامەیی ڕژیم گەیشتۆتە لوتکە و بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵک خۆیان هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی خۆیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی کوردستان بە هۆی نەبوونی پێداویستی و کەرەستەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشیە زیاتر زیانی بهرکهوتوه و ئهم ڤایروس و پهتایه گشتی زۆربەی شارە کوردییەکانی گرتۆتەوە، و ڕێژەی توشبوون لە هەریەکە لە شارەکانی سنە کرماشان ،سەقز ،مەهاباد ،بۆکان ،بانە ،کرماشان ،سەلاسی باوەجانی ،جوانڕۆ، شنۆ وقوروە له زیادبوون دایه.
لەماوەی یەک مانگدا زۆرجار بیسراوە و خەڵک ئاماژەیان پێ کردوە کە مەلاکانی قوم هاوردە دەکرێن بۆ شارەکانی دیکە .تەنانەت زۆربەی خەڵک لە شاری سنە باسیان کردوە کە مەلاکان هاتوونەتە ماڵەباخێک لە نزیکی سەدی گاوشانی ئەم شارە کە ئەمە مەترسی زۆرە لەسەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان و دەبێ بە گیانی خۆیان و ئازیزانیان باجی کەمتەرخەمی و پیلانەکانی ڕژیم بدنەوە.
نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە جێگای بۆ نەخۆشەکان نەماوە . ڕژیم پارکینگی نەخۆشخانەکان بۆ ئەم نەخۆشانەی توشبوی کۆرۆنا بۆ جێگهی حهوانهوهی تووشبوانی ئهم ڤایرۆسه به کاردێنێ، که ئهمهش دەبێتە هۆی تهشهنهکردن و تووشبوونی خهڵکی زیاتر بهم پهتایه.