رۆژی هەینی، 5ی دیسمبر 2025، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "کۆمیسیۆن سزایەکی 120 ملیۆن یۆرۆیی بەسەر ئێکسدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی پابەندییەکانی شەفافیەت بە گوێرەی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان. "کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، "پێشێلکارییەکان بریتین لە دیزاینی چەواشەکارانەی نیشانە شینەکە، نەبوونی شەفافیەت لە کۆگای ریکلام و دابیننەکردنی دەستگەیشتن بە داتای گشتی بۆ توێژەران."