هەردوو فراکسیۆنی پارتی کریستیان دێموکرات (CDU) و سۆسیال دێموکراتەکان (SPD) لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمان، لە نێوەڕاستی ئەم حەوتویە پڕۆژەیاسایەکیان بۆ تووندترکردنی رێوشوێنەکانی پێدانی رەگەزنامەی ئەڵمانی بردووەتە پەرلەمان.بەپێی پڕۆژەیاساکە، ئەو بیانییانەی لەکاتی داواکردنی پاسپۆرتی ئەڵمانی، بەڵگەنامە و بڕوانامەی ساختەی فێربوونی زمانی ئەڵمانی پێشکێش دەکەن، رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە مافی داواکردنی وڵاتینامە بێبەش دەکرێن.ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە بەدەستهێنانی بڕوانامەی زمانی ئەڵمانی تاوەکو ئاستی B1، کە قۆناخی سێیەمی فێربوونی زمانەکەیە (دوای A1 و A2)، یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت.