11 كەس لە ئەنجامی تەقەکردن لە هۆتێلێکی باشوری ئەفریقا كوژران
پۆلیسی باشوری ئەفریقا ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە سێ چەكار هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆتێلێک لە پریتۆریای پایتەخت و تەقەیان کردوە، بەهۆیەوە 11 کەس کوژراون کە
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانیان تێدایە. ئەوەش نوێترین هێرشە لە زنجیرەیەک ڕوداوی تەقەکردنی بە کۆمەڵ لە وڵاتێکدا کە بەدەست تاوانەوە دەناڵێنێت و ژمارەی
دانیشتوانەکەی 63 ملیۆن کەسە.ئەسلیندا ماتی، وتەبێژی پۆلیسی باشوری ئەفریقا ئەمڕۆ شەممە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، "دەتوانم ڕایگەیەنم کە 25 کەس
گوللەیان بەرکەوتوە"، و ئاماژەی بەوەشدا کە 14 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.ڕونیشیکردەوە کە 10 کەس لە شوێنی ڕوداوەکە لە شارۆچکەی "سۆلسڤیل" لە دوری 18 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پریتۆریا کوژراون، و یەکێکی دیکەش لە نەخۆشخانە کوژراوە. لەكاتێكدا سێ چەکدار لە دەوروبەری سەعات ٠٢:٣٠ی بەرەبەیان (بە کاتی گرینویچ) چونەتە ناو بیناکەوە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە کۆمەڵێک پیاو کردوە کە لە مەیخانەی هۆتێلەکەدا کۆبوبونەوە.