چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ژنێک لە بۆکان و ئامارە مەترسیدارەکان

کوژرانی ژنێک لە بۆکان و ئامارە مەترسیدارەکان
خەبات میدیا

کوژرانی ژنێک لە بۆکان و ئامارە مەترسیدارەکان


ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وردەکاریی کوژرانی ژنێک لە شاری بۆکان ئاشکرا دەکەن کە بووەتە قوربانییەکی دیکەی دیاردەی ژن‌کوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناسنامەی ئەو ژنە «لەیلا ئازەری»، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی «غەیب عەلی» سەر بە شاری بۆکانە. تەرمی ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز لە گوندی «کانی‌ەڵڵاسە» دۆزراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە هاوسەری پێشووی بووە و بە بەکارهێنانی بەرد هێرشی کردووەتە سەری و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
لەیلا ئازەری دایکی چەند منداڵێک بووە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ خوشکەکەی ژیاوە. تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئاگاهی کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئامارە مەترسیدارەکانی ژن‌کوژی لە ئێران. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەرانا"، تەنها لە نێوان مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣ تا خەزەڵوەری ١٤٠٤، لانیکەم ١١٠ ژن لە ئێران کوژراون. ئەم ئامارە دەریدەخات کە ڕێژەی ژن‌کوشتن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١٩٪ زیادی کردو

3 مانگ و 25 ڕۆژ و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ژنێک لە بۆکان و ئامارە مەترسیدارەکان

کوژرانی ژنێک لە بۆکان و ئامارە مەترسیدارەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن