بەشداریی کارای ژنان و منداڵانی گوندی «نیەر» لە هەڵمەتی ژینگەدۆستیی زاگرۆسانەدا
لە درێژەی هەڵمەتی نیشتمانیی «زاگرۆسانە» و بە مەبەستی پاراستنی سروشتی کوردستان، دانیشتووانی گوندی «نیەر» چالاکییەکی بەرفراوانی ژینگەدۆستییان ئەنجام دا.
لە چالاکییەکەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی ژنان و منداڵانی گوندەکە بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر بووژاندنەوەی دارستانەکانی زاگرۆس کرایەوە و هەڵمەتێکی چاندنی نەمام و تۆو بەڕێوەچوو.
بەشداربووان ئامانج لەم چالاکییەیان گەڕاندەوە بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ژینگە و ناردنی پەیامی وەفاداری بۆ ئەو کەسانەی لە پێناو پاراستنی خاک و ژینگەی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە. چالاکوانانی گوندەکە ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەستی ژنان و منداڵانەوە، ئایندەیەکی سەوزتر و ژینگەیەکی پاک بۆ نەوەکانی داهاتوو مسۆگەر بکەن.