بەلەمێکی کۆچەران لە یۆنان نقووم بوو و ١٨ کەس خنکان
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاند، رۆژی شەممە بەلەمێکی کۆچەران لە باشووری دوورگەی کریت ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە لانی کەم ١٨ کۆچبەر خنکاون.
تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو کەس رزگارکراون.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی یۆنان، بەلەمەکە چووپ بووە و ویستوویەتی لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە بگاتە ئەورووپا.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بەلەمەکە لەکاتێکدا کە هێشتا نیوەی ژێرئاو کەوتبوو، لەلایەن کەشتییەکی بازرگانیی تورکیەوە بینراوە و تیمەکانی فریاگوزاریی یۆنانی ئاگادارکردووەتەوە.
ئێستا دوو رزگاربوو دەرهێنراون و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای رزگاربووانی دیکەدا بەردەوامە.