دوابەدواى گەڕاندنەوەى خزمەتى سەربازی لە فەرەنسە، ئەڵمانیش دواى ١٤ ساڵ لە راگرتنی، بڕیاری گەڕاندنەوەى لە پەرلەمانى وڵاتەکەى پەسەند کرد، بەڵام لە ئەڵماین گەنجان دژى گەڕاندنەوەى خزمەتى سەربازی خۆپیشاندان دەکەن.لە سەرەتاى ساڵى نوێوە، هەموو گەنجێکى تەمەن ١٨ ساڵ دەبێ فۆرمێکى زانیاریی بۆ خزمەتى سەربازیی پڕبکاتەوە و گەنجانى وڵاتەکە بەمە دڵخۆش نین.
دواى درێژەکێشانى جەنگى رووسیا و ئۆکراین، وڵاتانى ئەورووپا دەستپێشخەرییان لە بەهێزکردنى یەکینەکانى سپا کردووە. تەنیا لەمساڵدا، جگە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا، کرواتیا و دانیمارکیش بەشێوازى جیا خزمەتى سەربازییان گەڕاندووەتەوە