نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئۆکراین، پێیوایە، هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین و ڕووسیا لە قۆناغی کۆتاییدایە.هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، دوو خاڵی سەرەکی لە پلانەکەی ترەمپ هەن، هەردوو وڵات لەسەری ناکۆکن.کیس کیلۆگ، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئۆکراین ڕایگەیاند، دوو خاڵ لە پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین کێشەی لە نێوان کیێڤ ومۆسکۆ دروست کردووە، کە بریتین لە داهاتووی هەرێمی دۆنباس بە پلەی یەکەم و پاشان بەڕێوەبردنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیایە.نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی، هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، کە قۆناغێکی سەخت و زەحمەتە.