پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی گۆا لە باشووری ڕۆژئاوای هیندستان لانیکەم ٢٣ کەس کوژراون.
ڕۆژنامەی ئیندیەن ئێکسپرێس لە زاری پۆلیسی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە ناوچەی ئارپۆرا لە باکووری گۆا کەوتەوە، لانیکەم ٢٣ کەس کوژراون.هەروەها پرامۆد ساوانت، سەرۆک وەزیرانی گۆا ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر ئازاربەخشە بۆ هەموومان لە گۆا، ئاگرێکی گەورە لە ئارپۆرا ٢٣ کەسی کوشت."
ساوانت وتیشی: "سەردانی شوێنی ڕووداوەکەم کرد و فەرمانی لێکۆڵینەوەم دا"، پێداگریی کردوە "ئەوانەی بەرپرسن و کەمتەرخەم بوون، ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە."