بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ژاپۆنی هه‌ژاند و هۆشداری له تسونامی ده‌درێت
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.2 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باكوری وڵاته‌كه‌ی رویداوه، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای ئاومۆری بوه له یه‌كتربڕینی پانی 41.0 پله باكور و درێژی 142.3 پله ڕۆژهه‌ڵات.ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته هۆشدارییه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دروستبونی شه‌پۆلی تسونامی تا سێ مه‌تر به‌رزكرده‌وه، شاره‌زایانی بواری بومه‌له‌رزه‌ش داوایان له دانیشتوانی ناوچه كه‌نار ده‌ریاكان كردوه ده‌ستبه‌جێ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.