پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە و هەرگیزیش ڕێگە نادات بکەوێتە ژێر هەڕەشەی ئەتۆمیی وڵاتانی دیکەوە.هێگسێت وتی سەرۆک ترەمپ پیداگریی لەسەر کردووەتەوە کە توانا ئەتۆمییەکەمان نوێ بکەینەوە هەروەها توانای بەرپەرچدانەوەشمان زیاتر دەکەین.هێگسێت ڕایگەیاند کە ئەمریکا چەکی ئەتۆمی لە ئاستێکدا تاقیدەکەینەوە کە یەکسانە بە ئاستی وڵاتانی دیکە.