رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردووەتەوە بەرپرسانی ریال مەدرید تا بەرەبەیانی لە كۆبوونەوەدا بوونە و بڕیاریانداوە یاریی مان سیتی دوایین دەرفەت بێت بۆ ئالۆنسۆ، لە ئەگەری دۆڕانی ریال مەدرید راستەوخۆ ئالۆنسۆ لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە، هەروەها لەسەر مێزی گفتووگۆی كارگێری یانەكە باسی شوێنگرەوەی ئالۆنسۆ كراوە و ناوی زەینەدین زیدان و یۆرگن كڵۆپ هاتووە.ماركا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئالۆنسۆ هێشتا نەیتوانیوە ستایلی یاریكردنی ریال مەدرید بدۆزێتەوە و پێش یارییەكەی مان سیتی هەموولایەك بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی یانەكە تووشی شۆك بوونە.