رۆژی دووشەممە 8ی دسمبریی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، "پێویستە تەنیا یەک یاسا هەبێت ئەگەر بمانەوێت بەردەوامبین لە پێشڕەوی لە بواری ژیریی دەستکرددا. ئەم حەوتویە یەک بڕیاری سەرۆکایەتی واژۆ دەکەم". بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، ئەگەر یەکێک لە ویلایەتەکان بە بڕیارەکەی ترەمپ رازینەبن، ئەگەری هەیە بە راگرتنی هاوکارییە فیدراڵییەکان هەڕەشەیان لێبکات. هەریەک لە کۆمپانیاکانی چات جی پی تی، ئەلفابێت و ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەی ژیریی دەستکرد داوای دەرکردنی یاسایەکی نیشتمانییان بۆ ژیریی دەستکرد کردووە لەبری ئەوەی هەر ویلایەتە و یاسای خۆی هەبێت.