ئوسترالیا لە بەرەبەیانی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزەوە، دەبێتە یەکەم وڵات کە بە فەرمی کەمترین تەمەن بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیاری دەکات.ئەم هەنگاوە پلاتفۆرمەکانی وەک ئینستاگرام، تیکتۆک و یوتیوب ناچار دەکات زیاتر لە یەک ملیۆن هەژماری بەکارهێنەر دابخەن و بە کردەیی دەبێتە دەستپێکی شەپۆلێکی جیهانی بۆ دانانی یاسا و ڕێساکان.لە نیوەشەوی سێشەممەوە، ١٠ پلاتفۆرمی گەورە پابەند دەبن بەوەی دەستڕاگەیشتنی بەکارهێنەرانی ئوسترالیایی خوار تەمەن ١٦ ساڵ ڕابگرن، ئەگەرنا تا بڕی ٤٩.٥ ملیۆن دۆلاری ئوسترالی (٣٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) سزای ماددی دەدرێن.ئەم یاسایە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا و بەرگریکارانی ئازادیی ڕادەربڕین بووەتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا، دایکان و باوکان و چالاکوانی بواری منداڵان پشتیوانییان لێ کردووە.