كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد په‌نجه‌ره‌یه‌كی ناوازه‌ی هیوای بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵات‌دا كرده‌وه و به‌وهۆیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ستیپێكرد.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خواستێكی زیاتر له‌نێو ئاواره‌كاندا هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی چاره‌نوسسازه له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی سوریەدا، ڕونیشیكرده‌وه كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژویی ئاواره‌كان هه‌م ده‌رفه‌ت و هه‌م ته‌حه‌دای به‌په‌له له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ خۆیدا دروستده‌كات".