ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل نزیکەی هەشت هێرشی ئاسمانی کردە سەر شوێنەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەی ئیقلیم ئەلتوفاح لە باشووری لوبنان. سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ژێرخان و بنکەکانی مەشقی هێزی ڕەزوانی سەر بە حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئامۆژگاری بنیامین ناتانیاهۆی کردووە، لە هەڕەشەی سەربازییەوە بۆ سەر غەززە و
لوبنان بگۆڕێت بۆ ڕێوشوێنی دیپلۆماسی. بەگوێرەی زانیارییەکان، وادەی دیپلۆماسییەکە بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا لە کۆتایی مانگی دسمبر کۆتایی دێت.