چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بە ٢١ ڕۆژنامەنووسی زیندانییەوە؛ ئێران لە ڕیزبەندیی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ میدیاکاران دەمێنێتەوە

بە ٢١ ڕۆژنامەنووسی زیندانییەوە؛ ئێران لە ڕیزبەندیی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ میدیاکاران دەمێنێتەوە
خەبات میدیا

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات لە دۆخی مەترسیداری ڕۆژنامەنووسان. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نوێیە، ڕژیمی ئێران بە هەبوونی ٢١ ڕۆژنامەنووسی زیندانی و بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووسێکی دیکە، جارێکی تر لە ڕیزی ئەو وڵاتانە جێگیر بووە کە زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسیان خستووەتە پشت مەیلەکانی زیندان.
لە ڕیزبەندییە جیهانییەکەدا، ئێران لە پاڵ وڵاتانی وەک بیلاڕووس، ڤێتنام و کۆماری ئازەربایجاندا دێت، ئەوەش دوای ئەوەی چین، ڕووسیا و میانمار سێ پلەی یەکەمی لیستی سەرکوتکەرانی ڕۆژنامەنووسانیان گرتووە.
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە لە ڕۆژی سێشەممە، (تیبۆ برۆتن)، بەڕێوەبەری گشتیی پەیامنێرانی بێ‌سنوور، هۆی سەرەکیی بەردەوامیی تاوانەکان دژی ڕۆژنامەنووسانی گەڕاندەوە بۆ "دەربازبوونی حکوومەتەکان لە سزا". برۆتن ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت و ڕایگەیاند: "شکستی ڕێکخراوە جیهانییەکان لە پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووسان، دەرئەنجامی کەمبوونەوەی ئازایەتی و بوێریی دەوڵەتەکانە لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین".

3 مانگ و 23 ڕۆژ و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە ٢١ ڕۆژنامەنووسی زیندانییەوە؛ ئێران لە ڕیزبەندیی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ میدیاکاران دەمێنێتەوە

بە ٢١ ڕۆژنامەنووسی زیندانییەوە؛ ئێران لە ڕیزبەندیی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ میدیاکاران دەمێنێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن