چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بوێریی خوێندکارێک بەرامبەر سەعید جەلیلی: دەست و هەناسەتان بۆنی خوێنی لێ دێت

بوێریی خوێندکارێک بەرامبەر سەعید جەلیلی: دەست و هەناسەتان بۆنی خوێنی لێ دێت
خەبات میدیا

زانکۆی تاران جارێکی دیکە بووەوە بە سەنگەری ئازادیخوازان و ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی سەرکوتکەری ڕژیمی ئاخوندی. کەناڵی تێلێگرامی "خوێندکارانی یەکگرتوو" دیمەنێکی دەگمەن و پڕ لە ئازایەتی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا لە ڕێوڕەسمی ١٦ی ئازەردا، خوێندکارێکی ناڕازی بەبێ ترس لە بەرامبەر "سەعید جەلیلی"، یەکێک لە دەموچاوە دیارەکانی ڕژێم دەوەستێتەوە و ڕاستییەکان بەڕووی دەسەڵاتدا دەدات.
ئەم خوێندکارە بە دەنگێکی بەرز و ڕاشکاوانە بە جەلیلی دەڵێت:
"ئێوە دەست و هەناسەتان بۆنی خوێنی لێ دێت.. ئێوە گیانی ژینا، نیکا و حەدیس‌تان سەند؛ ژن، ژیان، ئازادی، نە وشەیەک کەمتر و نە وشەیەک زیاتر."
ئەم قسانە وەک چەکوشێک بوو بۆ سەر سەری بەرپرسانی ڕژێم؛ هەر بۆیە دەستبەجێ بەکرێگیراوان و لایەنگرانی دەسەڵات لە نێو هۆڵەکەدا، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم ڕیسواییە و کپکردنی دەنگی حەق، کەوتنە درووشم‌دانی سواوی "مەرگ بۆ مونافیق". بەڵام وەک دەبینرێت، تەنانەت لە ژێر چاودێرییە ئەمنییە توندەکانیشدا، ترس لە دڵی خوێندکاراندا نەماوە و ڕاستەوخۆ پەنجەی تاوان بۆ بکوژانی ڕۆڵەکانی گەلانی ئێران ڕادەکێشن.

3 مانگ و 22 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بوێریی خوێندکارێک بەرامبەر سەعید جەلیلی: دەست و هەناسەتان بۆنی خوێنی لێ دێت

بوێریی خوێندکارێک بەرامبەر سەعید جەلیلی: دەست و هەناسەتان بۆنی خوێنی لێ دێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن