ڕفاندنی دوو هاووڵاتی کورد لە مەهاباد
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی "خەلیفان"ی سەر بە شاری مەهاباد، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆرستی پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی (کازم ئازدە و ناسر ئازرەم).بەپێی سەرچاوەکان، هێزەکان بە شێوازێکی توندوتیژ و بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی ی ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی، ئەو دوو هاووڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە. کاتێک خانەوادەکانیان ویستوویانە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بکەن، نەک تەنیا وەڵام نەدراونەتەوە، بەڵکو لەلایەن دەزگا بەناو ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە دەبێت بێدەنگ بن، ئەگینا ئەوانیش تووشی کێشە دەکرێن. تا ئێستا چارەنووسی کازم و ناسر بە نادیاری ماوەتەوە.