چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جۆ ویڵسن: کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە حکومتی ئێران رزگار بکرێت

جۆ ویڵسن: کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە حکومتی ئێران رزگار بکرێت
خەبات میدیا

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆماریی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، کە بە روونی بە بەرپرسانی عێراق وتراوە کە مامەڵەکردنی ئاسایی و بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی میلیشیاکانی سەر بە حکومتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە جێگەی قبووڵکردن نابێت و رایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە حکومتی ئێران رزگار بکرێت."ئەندامەکەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەدا کە عێراق دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ گەشەکردن و بووژانەوە ئەگەر رەفتاری خۆی بگۆڕێت و لە هەژموونی حکومتی ئێران دووربکەوێتەوە.وێڵسن، روونیکردەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادەیە پاڵپشتیی تەواوی ترەمپ بکات لە رێگەی بڕگەی نوێوە لە یاسای بودجەی بەرگریی نیشتمانی دا، کە بۆ یەکەمجار یارمەتییەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق مەرجدار دەکات. بەپێی ئەو مەرجانە، "پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاوی کردەیی و بەرجەستە بنێت بۆ راگرتنی پاڵپشتیی دارایی و لۆجستی بۆ میلیشیاکانی سەر بە حکومتی ئێران."

3 مانگ و 20 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جۆ ویڵسن: کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە حکومتی ئێران رزگار بکرێت

جۆ ویڵسن: کاتی ئەوە هاتووە عێراق لە حکومتی ئێران رزگار بکرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن