میدیاکانی ئۆکراین لە زاری بەرپرسێکی دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان بڵاویان کردووەتەوە، درەنگانێکی دوێنێ چوارشەممە بە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو، لە دەریای ڕەش هێرشیانکردووەتە سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری (داشان)ـی ڕووسی کە بەرەو بەندەری نوڤۆرۆسیسک لە ڕێگەدا بوو.بەرپرسە ئۆکرانییەکە ئاماژەیداوە، لە هێرشەکەدا زیانێکی زۆریان بە کەشتییەکە گەیاندووە کە ئاڵای کۆمۆرۆسی هەڵدابوو.بەگوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی خەملاندنی زیانەکان، لەو هێرشەدا نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار زیان بە کەشتی نەوتهەڵگری داشان گەیشتووە، بەڵام بە بەهای نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار نەوتی هەڵگرتووە.