برینداربوونی ژیوار ڕەحمانی، مێرمنداڵی ١٧ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حوکوومەتیەکان
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەز، ژیوار ڕەحمانی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "نەیسانە"ی سەر بە پاوە بە تەقەی هێزە حكوومییەکان ڕوو لە ئۆتۆمبێلەکەی بە سەختی بریندار بووە.
ژیوار ڕەحمانی دوای بەرکەوتنی فیشەک بە کەمەر و ملی، زیان بە بڕبڕەی پشتی گەیشتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە و دۆخی جەستەیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٨ گوللە بەر ئۆتۆمبێلەکە و ٦ گوللە بەر جەستەی ئەو مێردمنداڵە کەوتووە.
هێزەكان بە گومانی ئەوەی ناوبراو پاسەوانی باری قاچاخ بووە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی کردووە. ئەمە لە کاتێکدا بووە کە ئۆتۆمبێلەکەی ژیوار لە شوێنی ڕێگەپێدراو وەستابوو.