چوارشەممە، 10ی دسمبری 2025، تریشیا مەکلۆگین، جێگری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسی: "ئەو فڕۆکانە رێگە بە دەزگای جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ و گومرگ دەدەن کە باشتر کار بکەن، لەوانەش لە رێگەی بەکارهێنانی شێوازی فڕینی کاراتر."تریشیا مەکلۆگین لە وەڵامی بابەتێکی رۆژنامەی واشنتن پۆست سەبارەت بەو گرێبەستە وتی: "ئەو دەستپێشخەرییە نوێیە بڕی 279 ملیۆن دۆلار بۆ باجدەرانی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە."کاتێک لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە پەیوەندی پێوەکرا، بۆینگ رەتیکردەوە لێدوان بدات، رۆژنامەی واشنتن پۆستیش بڵاویکردەوە کە گرێبەستەکە نزیکەی 140 ملیۆن دۆلارە بۆ شەش فڕۆکەی جۆری 737 و لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە بەناوی (ددیلوس ئاڤیشن) کە لە سەرەتای 2024 دامەزراوە، نەک کڕینی راستەوخۆ لە کۆمپانیای بۆینگ، کە دروستی کردوون.