ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی دەسمبری 2025، لە زاری ئیلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بە جددییەوە لێکۆڵینەوە لە دامەزراندنی وێستگەیەکی وزەی ئەتۆمی دەکەنەوە، بۆ ئەمەش تیمێکی تایبەتمەندیان لە پسپۆران پێکهێناوە، بۆ ئەوەی بنەما ستراتیژییە نیشتمانییەکانی وزەی ئەتۆم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر بکەن.هەروەها ئاماژەیداوە، ساڵانە بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە ئیسرائیل بە ڕێژەی 3.7% زیاد دەکات، جیا لەمەش لە ماوەی 20 ساڵدا ئەو ڕێژەیە دوو هێندە زیاتر دەبێت.