چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مهاباد

گیرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مهاباد
خەبات میدیا

گیرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مهابادسێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مهاباد بە ناوەکانی ئاکام شێخە مورشە، ئیمان محەممەدزادە و هەژار محەممەدزادە ئەقدەم، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمی ئێران گیراوەن و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. بەو شێوەیە ژمارەی گیراوانی مەهاباد گەیشتە شەش کەس، و لە ماوەی ١٠ی ڕۆژی ڕابردوودا لە كوردستان گەیشتە ٣٤ كەس.بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، ئاکام شێخە مورشە، خەڵکی گوندی قەرەقشڵاق سەر بە مەهاباد و هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئیمان محەممەدزادە، خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی ئەو شارە گیران.گیرانی  ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی قەزایی لە ماڵە تایبەتییەکانیاندا ئەنجام دراوە.پێشتریش گیرانی سامان قوربانی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی یاڵتەمری مهاباد و کازم ئازادە و ناسر ئازەرەم، خەڵکی شارەدێی «خەلیفان» لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات بڵاو کرابۆوە.

3 مانگ و 20 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مهاباد

گیرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مهاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن