خۆکوژیی ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، "توران ئەحمەدپوور" ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار و دانیشووی گوندی دیلانچەرخی خواری، سەر بە نەغەدە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.توران ئەحمەدپوور لە ژێر فشاردا و بە هۆی هاوسەرگیرکردنی دووبارە لەگەڵ هاوژینی پێشووی بەبێ ڕەزامەندی خۆی، بۆ ماڵی باوکی گەڕابۆوە و لەگەڵ داواکاریی خانەوداەکەی هەردوولایەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر ژیانی هاوبەش، کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.