چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جهێرشەکەی مەشهەد؛ نێرگز محەممەدی و سپیدە قولیان بە توندوتیژی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیران

جهێرشەکەی مەشهەد؛ نێرگز محەممەدی و سپیدە قولیان بە توندوتیژی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیران
خەبات میدیا

جهێرشەکەی مەشهەد؛ نێرگز محەممەدی و سپیدە قولیان بە توندوتیژی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیران


ئەمڕۆ هەینی، لە کاتێکدا جەماوەرێکی زۆر بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی حەوتەمی "خوسرەو عەلیکوردی"، پارێزەر و زیندانیی سیاسیی پێشوو کۆبووبوونەوە، هێزە بەناوئەمنی و ئینتیزامییەکانی ڕژیمی ئێران گەمارۆی شوێنەکەیان دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکان بە بەکارهێنانی باتۆم، گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بە چەکی ساچمەیی، هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییان. لەم نێوەندەشدا "نێرگز محەممەدی"، براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، پاش ئەوەی وتارێکی لەسەر مەزاریی عەلیکوردی پێشکەش کردووە، کراوەتە ئامانج.
بونیادی نێرگز محەممەدی وێڕای ڕاگەیاندنی  هەواڵەکە، ڕایگەیاند کە مەئمورانی جل‌مەدەن بە لێدان و توندوتیژی، نێرگز محەممەدی و ژمارەیەک چالاکوانی دیکەیان، لەوانە "سپیدە قولیان" و "پووران نازمی" گرتوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەتەوە.جەواد عەلیکوردی"، برای قوربانییەکەش لە فایلێکی دەنگیدا ئاماژەی بەوە داوە کە خوشکەکەی و ئامادەبووان کەوتوونەتە بەر شاڵاوی لێدانی هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیمی ئێران.
سەرەڕای توندیی سەرکوتکارییەکان، وەک لە دیمەنە بڵاوکراوەکاندا دەبینرێت، بەشداربووان بە درووشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "ژن ژیان ئازادی"، ڕێوڕەسمەکەیان کردە مینبەرێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی مەرگە گوماناوییەکەی خوسرەو عەلیکوردی و سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

3 مانگ و 19 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جهێرشەکەی مەشهەد؛ نێرگز محەممەدی و سپیدە قولیان بە توندوتیژی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیران

جهێرشەکەی مەشهەد؛ نێرگز محەممەدی و سپیدە قولیان بە توندوتیژی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن