ئەمەریکا کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی سەربازیی چین بۆ ئێرانی گرتوە
بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ڕاگەیاندووە، مانگی ڕابردوو تیمێکی هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە لە زەریای هیندی چوونەتە سەر کەشتییەک و دەستیان بەسەر بڕێک کەرەستەی سەربازیدا گرتووە کە لە چینەوە بەرەو ئێران دەگواسترانەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، بارەکە پێکهاتەی وای تێدا بووە کە دەتوانرێت لە دروستکردنی چەکی ئاسایی حکومتی ئێراندا بەکاربهێنرێت، هەربۆیە دوای گرتنی، تەواوی بارەکە لەناوبراوە.بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەمەریکا لە دووری سەدان کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی سریلانکا چوونەتە سەر کەشتییەکە و پشکنیویانە،