کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە سامانەکانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی نادیار لە یەکێتیی ئەورووپا بلۆک (سڕ) دەکرێن. ناوبراو وتیشی کە ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی ئەوەی تا بڕی ٢١٠ ملیار یۆرۆ لە سامانەکانی ڕووسیا تا ئەو کاتەی قەرەبووی تەواو دەدات بە ئۆکراین، دەستبەسەرداگیراو بمێننەوە.
کالاس پیداگریی لەوە کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا فشارەکانی بۆ سەر ڕووسیا زیاد دەکات، تا مۆسکۆ بە جدی سەیری دانوستانەکان بکات.
هەروەها وتی کە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی ئەورووپا، بۆ دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانی ئۆکراین لە ساڵانی داهاتوودا، گرنگییەکی یەکلاکەرەوەی هەیە.