چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا: تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن کۆچەر وڵات جێدەهێڵن

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا: تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن کۆچەر وڵات جێدەهێڵن
خەبات میدیا

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا: تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن کۆچەر وڵات جێدەهێڵن


وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەمساڵ بە ملیۆنان کۆچەری نایاسایی وڵاتەکە جێدەهێڵن و بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانەش، حکوومەت بڕی هەزار دۆلار و ئاسانکاریی یاسایی دەداتە کۆچەران.کریستی نۆیم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پلانەکانیان بۆ سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی ئەنجامی هەبووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کۆچەری نایاسایی وڵاتەکەی جێبهێڵن.نۆیم لە لێدوانێکدا وردەکاری پرۆسەکەی ئاشکرا کرد و وتی: لەو ژمارەیە، 600 هەزار کەسیان لە ڕێگەی گرتن و دیپۆرتکردنەوە دەگەڕێندرێنەوە، بەڵام بەشی هەرە زۆریان کە ملیۆنێک و 900 هەزار کۆچەرن، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بڕیاری گەڕانەوەیان داوە.

3 مانگ و 18 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا: تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن کۆچەر وڵات جێدەهێڵن

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا: تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن کۆچەر وڵات جێدەهێڵن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن