پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت گیانی دا

یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت گیانی دا

خەباتمێدیا :مەنسور ناسری تەمەن 39ساڵ خەڵکی گوندی شیواشان، دانیشتووی ڕەبەت،یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت.

خەباتمێدیا :مەنسور ناسری تەمەن 39ساڵ خەڵکی گوندی شیواشان، دانیشتووی ڕەبەت،یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت.
ناوبراو ڕێکەوتی 17ی ڕەشەممە دەچێتە نەخۆشخانەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە تووشی کۆڕۆنا بووە، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەکە ناوبراو دەنێرنەوە بۆ ماڵەوەو پێی دەڵێن کە نەخۆش نیت، خوسرەوی برای و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی دەچنە سەردانی، بەڵام ئەوانیش تووشی نەخۆشیەکە دەبن و خۆیان لەماڵی خۆیان قەرەنتینە دەکەن.
لەدوای تێپەڕ بوونی 7ڕۆژ کە بارودۆخی مەنسور خراپتر دەبێت، هەردوو براکەی بەناوەکانی مەسعود و یوسف، دەیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لەدوای 24کاتژمێر گیان دەسپێرێ‌. بەرپرسانی نەخۆشخانەی سەردەشت زۆر بەئاسانی گیانی چەند کەسی دیکەشیان خستووەتە مەترسیەوە.


4 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت گیانی دا

یەکەم قوربانی کۆڕۆنا لە ناوچەی سەردەشت گیانی دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن