ئەمڕۆ شەممە 13ـی دسمبری 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" دەڵێت: "ئێمە پشتگیری لە بیرۆکەی قەدەغەکردنی تەواوەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەریایی دەکەین بۆ ئەو کەشتیانەی کە بەشدارن لە هەناردەکردنی سەرچاوەی وزە بۆ ڕووسیا، لەو بارەیەوە بڕیاری سزادانی 700 کەشتی ڕووسیامان داوە و جێبەجێی دەکەین. ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەبێت فشارەکان لەسەر ڕووسیا بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو".ئەوقسانەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە دوای ئەوە دێت، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا بە زیاتر لە 450 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 30 مووشەک، کەرتی وزە و ناوچەکانی باشووری ئۆکراینی کردە ئامانج، ئەمەش مانای ئەوە دەگەێنێت کە ڕووسیا دەیەوێت سەرچاوەی وزە لە خاکی ئۆکراین تووشی لاوازی و شکست بکات و بارودۆخی وڵاتەکەمان بەرەو ئاڕاستەیەکی خراپتر ببات