ئەمریکا؛ لە ئەنجامی تەقەکردن لە زانکۆیهك دو کەس کوژران و هەشت کەس برینداربون
بەرپرسانی ویلایەتی ڕۆد ئایلەند رایانگهیاند، بەهۆی تەقەکردنێکهوه لە زانکۆی براون لە شاری ڕۆد ئایلەند، دو کەس کوژراوە و هەشت کەسی دیکەش بە سەختی برینداربون.برێت سمایلی، سەرۆکی شارەوانی پرۆڤیدێنس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەتوانم ڕایگەینم کە دو کەس کوژراون، هەشت کەسی دیکەش باری تەندروستییان ناجێگیرە، لە ئێستادا تەقەکەرهكه نەگیراوە".دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکی لەبارەی تەقەکردنەکەی زانکۆی براون لە شاری ڕۆد ئایلەند پێگەیشتوە.ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، بریکارەکانی FBI لە شوێنی ڕوداوەکە بون لە زانکۆکە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکە گیراوە.