زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانیان ده‌ترسن
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێنۆری سویسری ئه‌نجامدراوه و ڕۆژنامه‌ی "دای وێڵت"ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، 57%ی ئه‌ڵمانییه‌كان پێیانوایه "وریابون" له‌ئێستادا سه‌لامه‌تی دابین ده‌كات له‌كاتی ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانیاندا.ئه‌و نیگه‌رانیانه به تایبه‌تی له نێو لایه‌نگرانی پارتی به‌دیل بۆ ئه‌ڵمانی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌ودا به‌رچاوه، كه ته‌نیا 11%ی ده‌نگده‌رانی پارته‌كه ڕایانگه‌یاندوه كه هه‌ست به ئازادی ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانیان، له كاتێكدا 89% به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن.