ئۆکراین دەستبەرداری ئامانجی خۆی بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ دهبێت
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پێش بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمان، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری داواکاری خۆی دەبێت بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆ لە بەرامبەر گەرەنتی ئاسایشی ڕۆژئاوا وەک سازانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ڕوسیا.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی هەروەها باسی لهوهكرد، هیوادارە ئەمریکا ڕازی بکات کە پشتگیری لە بیرۆکەی بەستنی هێڵی پێشەوەی ئۆکراین بکات لە پێگەی ئێستایان. سەرۆکی ئۆکراین ئەو قسانەی پێش وتووێژەکانی لە بەرلین لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا، جارێد کوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەوروپادا كرد.وازهێنانی ئۆکراین لە ئەندامێتی ناتۆ نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات بۆ وڵاتێک کە لە مێژە بانگەشەی ئەندامێتی لە هاوپەیمانی سەربازیی ڕۆژئاوا دەکات وەک پارێزەرێک لە دژی دەستدرێژی ڕوسیا، خواستێک کە لە دەستورەکەیدا چەسپاوە، هەروەها ئەو هەنگاوە یەکێک لە ئامانجەکانی ڕوسیا لە شەڕەکەدا بەدیدههێنێت، هەرچەندە تا ئێستا کیێڤ ڕەتکردنەوەی خۆی لە ڕادەستکردنی خاکی بە مۆسکۆ پاراستوە.