شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبری ڕژیم بۆسه‌ر سایته‌کانی سازمانی خه‌بات

هێرشی سایبری ڕژیم بۆسه‌ر سایته‌کانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات

 هاونیشتمانیانی کوردستان!

هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات!

ئاگادارتان ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٧ی مارسی ٢٠ ٢٠ ی زاینی،بەشی سایبریی ڕێژیمی ئاخوندی هێرشه‌‌‌کانیان بۆسه‌‌‌ر سایت و ماڵپه‌‌‌ڕه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات زیاتر کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئامانجی هێرشه‌‌‌کانیان لە کار خستن وه‌‌‌ستاندنی ماڵپه‌‌‌ڕه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باته. وەک ئاشکرایە بەشی سایبری ڕژیمی ئێران، و ەک ناوەندە ئەمنیەتیە بەدناوەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، کە سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستی لە فەزای سایبریی جیهاندایە و ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، بۆ چاوەدێریی لە ڕێگای هەک و دەست‏پێڕاگەیشتن بە زانیاریی گرینگ لە جیهاندا دامەزراوە.

ئێمه‌‌‌ به وردی چاودێری ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ سایبریانه‌‌‌ی ڕژیم ده‌‌‌که‌‌‌ین و له ئاینده‌‌‌یه‌‌‌کی نزیکدا زانیاری زۆرتر ده‌‌‌رباره‌‌‌یان بڵاو ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌ندامان و کادره‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کانی به‌‌‌شی ڕاگه‌‌‌یاندنی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن له ڕێگریکردنی هەوڵەکانی ڕژیم بە مەبەستی هاک کردنی سایت و ماڵپەره‌‌‌کان.

ئه‌‌‌و جۆره هێرشانه بڕیارمان بۆ چالاکی و تێکۆشانی زیاتر دەکا‌ ولە بڕیاڕی خه‌‌‌بات لە پێناو زانیاری گەیاندن و تێکۆشانمان ‌ که‌‌‌م ناکاته‌‌‌وه و سایته‌‌‌ کانمان به‌‌‌شێوه‌‌‌ی ئاسایی چالاکی و هه‌‌‌واڵ و زانیاریه‌‌‌کان به به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌ خۆێنەرانی دەگەێنێ‌.

ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی سازمانی خه‌‌‌بات

28ی ڕەشەممەی 1398 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 8 مانگ و 4 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی سایبری ڕژیم بۆسه‌ر سایته‌کانی سازمانی خه‌بات

هێرشی سایبری ڕژیم بۆسه‌ر سایته‌کانی سازمانی خه‌بات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن