لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕی لەناکاو لە شاری سەفی لە مەغریب، لافاو دروستبوو و لانیکەم 21 کەس کوژراوە.ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە لێشاوی گەورەی ئاو ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی شاری سەفی دەبات.سەفی بە دووریی 300 کیلۆمەتر، دەکەوێتە باشووری رەباتی پایتەخت.دامودەزگەکان بڵاویانکردەوە، لانیکەم 70 ماڵ و شوێنکار لە شارە کۆنە مێژووییەکەدا ژێرئاو کەوتوون.هەروەها 32 کەسی دیکە بریندار بوون و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.زیان بەر رێگەوبانەکان کەوتووە و هاتووچۆ لە چەندین رێگەی ئەو شارە بەندەرییەی سەر کەناری زەریای ئەتڵەسی وەستاوە.