چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤەوە سزای ٤ بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێرانمان دا

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤەوە سزای ٤ بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێرانمان دا
خەبات میدیا

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤەوە سزای ٤ بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێرانمان دا

لە درێژەی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران،  حکومەتی کەنەدا سزای نوێی بەسەر چوار بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێراندا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە "پێشێلکاریی ئاشکرا و سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ"  و بەڕێوەبردنی سیاسەتی سەرکوتکەرانە، هەر یەک لە "موحسین کەریمی"، "ئەحمەد خادم سەیدولشوهەدا"، "مستەفا موحیبی" و "حەسەن ئاخەریان" خراونەتە لیستی سزاکانەوە.ئانیتا ئاناند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاندووە، ئەو سزایانە وەڵامێکن بۆ بەردەوامیی سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی و بەکارهێنانی "هێزی کوشندە" لەلایەن ڕژیمی ئێراندا دژی خۆپیشاندەران. بەپێی ئامارەکان، تەنها لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ـەوە تا ئێستا،  کەنەدا ١٨ گەڕی سزای دژی ڕژیمی ئێران بەڕێوە بردووە  و لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢١٠ بەرپرس و ٢٥٤ دامەزراوەی حکومیی خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

3 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤەوە سزای ٤ بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێرانمان دا

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤەوە سزای ٤ بەرپرسی باڵای ڕژیمی ئێرانمان دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن