پۆلیسی ئوسترالیا: هێرشبه‌رانی سیدنی له فلیپین مه‌شقیان كردوه
پۆلیسی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و دو تۆمه‌تباره‌ی هێرشه‌كه‌ی كه‌نداوی بیچ له سیدنیان ئه‌نجامدا، مانگی ڕابردو گه‌شتیان كردوه بۆ فلیپین و مه‌شق و راهێنانیان كردوه.مال لانیۆن ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نیو ساوس وێڵز له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ده‌توانم ڕایگەینم كه تۆمه‌تباره‌كانی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه، پێش هێرشه‌كه گه‌شتیان بۆ فلیپین كردوه، هۆی گه‌شته‌كه‌شیان بۆ فلیپین و ئامانجه‌كه‌یان و شوێنی مه‌به‌ستیان له‌وێ، له ئێستادا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاگاداری هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی نه‌بوه كه ده‌رچوه كاتێك دو تۆمه‌تباره‌كه گه‌شتیان كردوه بۆ فلیپین كردبێت و وتی، " باوه‌ڕم به‌وه نییه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی شكستی هه‌واڵگری بكات".ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆماركراوه به‌ناوی تۆمه‌تباره گه‌نجه‌كه‌وه "بۆمبی چێندراو و دو ئاڵای داعشی دروستكراوی ماڵه‌وه"ی تێدابوه.