لەدوای هێرشەکەی سیدنی، ئوسترالیا رێکاری نوێ دژ بە کرداری تووندوتیژی و رەگەزپەرستانە دەگرێتەبەر
حکومەتی ئوسترالیا یاساکانی وتاری تووند و بڵاوکردنەوەی رقوکینە بە شێوەیەکی بەرچاو تووندتر دەکات و ڤیزای ئەو کەسانەش هەڵدەوەشێنێتەوە کە رق و دووبەرەکی بڵاودەکەنەوە، ئەو رێکارانەش لەدوای هێرشەکەی سەرەتای ئەو حەوتووی شاری سیدنی دێت کە 15 کەسی تێدا کوژرا.ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رۆژی پێنجشەممە، وردەکاریی رێکارە نوێیەکانی ئاشکرا کرد، ئەمەش لە پاش چەند رۆژێک لە فشاری کۆمەڵگەی ئوسترالیا و توڕەبوونیان، بۆ بنبڕکردنی وتار و کرداری رقوکینەی دژی جووەکان.دوای کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە شاری کانبێرای پایتەخت، ئەلبانیزی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "حکومەت پلانێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردارەکانی دژە جوو پەسند دەکات و پشتگیریی تەواوی دەکات."