ترەمپ: هه‌شت شەڕم ڕاگرت، بەهێزترین سپای جیهانمان هەیە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا لە کۆشکی سپییەوە، ڕایگەیاند، هەشت شەڕی ڕاگرتوە، هه‌روه‌ها سەرنجی خستە سەر دەستکەوتەکانی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا و کارنامەی خۆی بۆ ساڵی داهاتو.دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی وتاره‌كه‌یدا باسی له ده‌ستكه‌وته‌كانی كرد كه له خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا و ڕایگه‌یاند، "توانیم هه‌شت شەڕ بوەستێنم و ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنمەوە، ئێمە کۆتاییمان بە شەڕی غەززە هێنا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێرانمان نەهێشت و ئاشتیمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندەوە".