گرتە ڤیدیۆیەك كە لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا لە دارستانەکانی نێوان گوندەکانی کاڵ و دەگاشێخان تۆمار كراوە، دەریدەخات کە چۆن لە ماوەی چەند ساڵێکدا، دارستانەکانی بەڕووی زاگرۆس - شوێنی کات بەسەربردنی خەڵک - بوونەتە موڵکی تایبەتی چەند کەسێکی قازانجخواز. ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو وێرانکارییە بەربڵاوە و بڕینی دارەکان، ڕێوڕەسمی زاگرۆسانەی لە هەمان شوێن بەڕێوە برد کە بەشێک لە دارەکانی لەلایەن دوژمنانی سروشتەوە بڕدرابوون.